کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵ لە سلێمانی دۆزرایەوە



تیمێکی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی کە پێکهاتوون لە مامۆستایان و خوێندکاران، دۆزینەوەی کۆشکێکی مێژووییان لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ.

تیمێکی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی دۆزینەوەیەکی گرنگی لە نزیک سەرچناری شاری سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کۆشکێکمان دۆزیوەتەوە تەمەنی 3500 ساڵە و تیایدا نووسینی مێخی و دوو ناوی کوردی کۆنیش دۆزراونەتەوە کە (داسی و بانو) بوون.

دڵشاد زاموا، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی شوێنەواری دێکۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شوێنەوارێک لە نزیک رووباڕی سەرچنار و قولەرەیسی تەرخانکرابوو بۆ توێژینەوە و لەو شوێنەدا کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆشکەکە لەلایەن گەلی لولوەوە دروستکراوە کە دێرنترین گەلی ناوچەی پارێزگای سلێمانین و 5000 ساڵ لەمەوبەر لەم ناوچەیە ژیاون و دواتر تواونەتەوە و بوونەتە باپیرانی خەڵکی ئەم ناوچەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەناو کۆشکەکەدا هۆڵی پێشوازی پادشا و گەنجینە دۆزراونەتەوە، نوسینی مێخی لەسەر تابلۆیەک بوونی هەبووە لەگەڵ ژمارەیەک مۆر کە ناوی ژمارەیەک خوداوەندی لەسەر بووە و ژمارەیەک گۆزە کە کاریگەری گەلی کاشی و گەلی میتانیان لەسەر هەبووە و تەنانەت ئاسنیش دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت لەمامەڵەکردندا بەکارهاتبن.

 

 

ڕێگری لە دوورینەوەی گەنم کرا
پێت ڕێگری لە دوورینەوەی گەنم کرا
سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
دوات سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
پەیوەندیدار