سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات



سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات لە بەغدا، بەڵام “بە بێ خوێنڕشتن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا داوایکرد لە بەرامبەر پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا دەربکرێت.

سەدر داواشیکرد کە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دوور لە خوێنڕشتن، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دابخرێت و بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێت بەدەستیانەوە سەقامگیریی عێراق تێکبدەن.

موقتەدا سەدر داواشی لە کۆنگرەی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کرد ڕۆڵێکی کارا بگێڕن بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و وتیشی: “بێدەنگی بەسە”.

کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵ لە سلێمانی دۆزرایەوە
پێت کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵ لە سلێمانی دۆزرایەوە
لە کاتی ڕۆشتن بۆ ڕووباری سیروان هاووڵاتییان پێویستە ئاگاداری چەند ڕێنماییەک بن
دوات لە کاتی ڕۆشتن بۆ ڕووباری سیروان هاووڵاتییان پێویستە ئاگاداری چەند ڕێنماییەک بن
پەیوەندیدار