بەهۆی گەردەلوولی ریمال و بارانی بەخوڕ لە هیندستان، ١٥ کرێکار لە کانێکی بەرددا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی میدیای هندستان، گەردەلوولی ریمال و بارانی بەلێزمە لە ویلایەتی میزۆرامی هیندستان ڕۆچوونی خاکی لێکەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ویلایەتەکە باسیان لەوە کرد کە لە ئاکامی ڕۆچوونی خاکدا کانێکی بەرد داڕووخاوە و بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.
لە کاتێکدا تەرمی ١١ کەس لە کرێکارەکان دەرهێندراوەتەوە، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن درێژەیان هەیە.