دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە شارێکی هەرێم دەستپێدەکاتەوە



بەڕێوەبەرايەتیی ئاوى كۆيە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە كاتژمێر 10ى سەر لە بەيانى ئەمڕۆوە دابەشكردنى ئاوى ماڵان، دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرايەتیی ئاوى كۆيە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدواى وەستانى دابەشكردنى ئاو لە چەند گەڕەكێك لە شارى كۆيە بە هۆى گواستنەوەى بەشێك لە بۆريەكانى کە كەوتوونەتە ناو شەقامى فيدراڵى 40 مەتری، پاش كاركردنى بەردەوامى تيمەكان لە سەر يەك بۆ ماوەى 36 كاتژمێر، توانرا كارى گواستنەوەى بۆرييەكان تەواو بكرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ كاتژمێر 10ى سەر لە بەيانى دەست كراوەتەوە بە دابەشكردنى ئاوى ماڵان .

ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكان لەو شوێنانە دەست پێدەكات كە لە ڕێکەوتی 27ی ئەم مانگەوە سەرە ئاويان بوو، بەڵام ئاويان پێ نەدرابوو، ئەوانەى 28ی مانگ سەرە ئاويانە، ئەوا دەكەوێتە سبەىنێ چوارشەممە.

کڵچدارئۆغڵو سەردانی دەمیرتاش دەکات
پێت کڵچدارئۆغڵو سەردانی دەمیرتاش دەکات
عێراق ڕۆژانە 23 ملیۆن تۆن پاشماوەی هەیە
دوات عێراق ڕۆژانە 23 ملیۆن تۆن پاشماوەی هەیە
پەیوەندیدار