لایەنە کوردییەکان دژی ڕۆشتنی نەتەوە یەکگرتووەکانن



لە کۆبوونەوەیەکی نوێنەری پێنج حزبی یەکەمی هەرێمی کوردستان، سەرجەمیان دژی کۆکبوون لەسەر زیانەکانی ڕۆشتنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و زیانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی داوای ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، تا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتی عێراق جێبهێڵێت.

ئەگەری جێهێشتنی عێراق لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بووەتە مژارێکی گرنگی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق، کورد بە مەترسی دەزانێت، لەگەڵ ڕۆشتنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە.

ئەمڕۆ نوێنەری هەر پێنج حزبە یەکەمەکەی هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری) بەتایبەت کۆبوونەوەیەکیان بۆ پرسی جێهێشتنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا، کە لەلایەن سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشوو ڕێکخرابوو.

پاش کۆبوونەوەکە، سەردار عەبدوڵا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، نوێنەری سەرجەم لایەنەکان بڕیاریانداوە لەم پرسەدا هەوهەڵوێستبن، بڕیاریانداوە کە نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنێرن، تا هەڵوێستی کورد لەبارەی ئەو پرسەوە دەربخەن.

سەردار عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەسەڵات و حکومەتی عێراقی لەسەر بنەمای سازان و ڕیککەوتن سیاسی بنیادنراوە، بەڵام چەند ساڵێکە لایەنێکی عێراق دەیەوێت کۆنتڕۆڵی سەرجەم عێراق بکات، ئەمەش مەترسی بۆ سەر پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دروستدەکات، لەنێویشیاندا کورد.

ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵی هەنگەوانەکان بوو
پێت ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵی هەنگەوانەکان بوو
یەکەمین کاروانی حاجیان بۆ وڵاتی سعودییە بەڕێکەوت
دوات یەکەمین کاروانی حاجیان بۆ وڵاتی سعودییە بەڕێکەوت
پەیوەندیدار