ئەمڕۆ لە سلێمانی یەکەمین کاروانی حاجیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەڕێکەوتن، ئەمساڵ چوار هەزار و ٦٨٥ کەس دەچنە وڵاتی سعودییە.
حەج یەکێکە لە پایەکانی ئاینی ئیسلام، موسڵمانان بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج ساڵانە لە تەواوی جیهانەوە سەردانی مەککە و مەدینە لە وڵاتی سعودیە دەکەن، ئەمساڵ لە وڵاتی عێراقەوە ١٨ هەزار و ٢٨٨ هاووڵاتی دەچنە سعودیە.
لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و ٦٨٥ کەس دەچنە فەریزەی حەجی ئەمساڵ، لەو ڕێژەیە هەزار و ٦٤٠ هاووڵاتی بەڕێگای وشکانی دەچنە سعودیە.
ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانییەوە لە ڕێی ٢٦ کۆمپانیانەوە هەزار و ٢١٠ کەس بەڕێدەکەون بۆ وڵاتی سعودییە، ٦٢٨ هاووڵاتی پیاون، ٥٤١ ژنن، پێنج مامۆستای ئاینی، دوو موفتی، چوار پزیشک و چوار کارمەندی نوسیگەی حەج و عومرەی سلێمانی یاوەری هاووڵاتیانی سلێمانی دەکەن.
ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەکەمین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن، کە ژمارەیان ١٤٤ هاووڵاتی بوو، کۆی گستی ٧٩٦ هاووڵاتی بەڕێگای ئاسمانی بە شەش دەچنە سعودییە، تا ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە سەرجەمیان دەچنە سعودیە.
٤١٤ هاووڵاتی سلێمانی بە نۆ کاروان بەڕێگای وشکانی دەچنە وڵاتی سعودییە، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە بەڕێدەکەون.
لە فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرجەم ئەوانەی لە یەکەم کارواندا ناویان هاتووەتەوە ئەمڕۆ ئامادەن، بە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی فڕۆکە و گەیشتن مەککە و مەدینە دەکەن.