دوای ١٠ ساڵ خۆشەویستی و ژن و پیاوێک لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا هاوسەرگیریان کرد



پیاوێکی تەمەن ١٠٠ ساڵ و ژنێکی تەمەن ١٠٢ ساڵ لە دوای ١٠ ساڵ خۆشەویستی هاوسەرگیریان ئەنجامدا و هاوسەرگیرییەکەشیان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لیتمان و فێتێرمان، خه‌ڵكی ئه‌مریكان، نزیكه‌ی ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوان یه‌كتریان ناسیووه‌ و عاشقی یه‌كتربوون، ئه‌وان له‌ ڕابردودا هاوسه‌رگیریان كردبوو، به‌ڵام بەهۆی گیانلەدەستدانی هاوسەرەکانیان بە تەنیا مابوونەوە، ته‌نانه‌ت بیریان له‌وه‌ نه‌كردبووه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و ژن و پیاوه‌ له‌ شاری فیلادلفیا له‌ ئه‌مریكا هاوسه‌رگیریان كردوه‌، ئێستا ده‌توانن وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێرد بچنه‌ ناو كتێبی گینسه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌م بواره‌دا هی دۆرین و جۆرج كیربی له‌ بەریتانیایه‌.

له‌ ساڵی ٢٠١٥دا، تەمەنی بەساڵاچو ڕێگری نەکرد لە جۆرج کیربی کە تەمەنی ١٠٣ ساڵە و دۆرین لۆکی کە تەمەنی ٩١ساڵە، خەونی هاوسەرگیرییان بەدیبهێنن، چونکە لە شاری ئیستبۆرنی ئینگلته‌را هاوسەرگیریان ئەنجامدا و بەوەش ناویان چووە کتێبی گینسەوە

کۆمەڵگەی بێستانسور.. یەکەم جڤاتی مرۆیی کە گۆڕانی کەشوهەوا دروستیکرد
پێت کۆمەڵگەی بێستانسور.. یەکەم جڤاتی مرۆیی کە گۆڕانی کەشوهەوا دروستیکرد
وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان راگەیەندرا
دوات وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان راگەیەندرا
پەیوەنیدر