کەسێکی دیکە لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكی دیكەیان لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەكەی ناو چێشتخانەكان دەستگیركردووە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان دەستگیر کرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

پێکدادان لە نێوان سەربازانی میسر و ئیسرائیل ڕوویدا
پێت پێکدادان لە نێوان سەربازانی میسر و ئیسرائیل ڕوویدا
قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر هەژماری من و تەوتینی مووچە ڕاگەیاند
دوات قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر هەژماری من و تەوتینی مووچە ڕاگەیاند
پەیوەندیدار