پەنابەرێكی كورد لە زیندان مانی لە خواردن گرت



مەیسوون مەجیدی، هاووڵاتی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا لە سنووری ئیتاڵیا دەستبەسەر كرا و نزیکەی پێنج مانگە لە بەندیخانەی ئەو وڵاتە ڕاگیراوە، هەر بۆیە مانی لە خواردن گرتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، مەیسوون مەجیدی کە ئێستا چوار مانگ و ٢٧ ڕۆژە لە بەندیخانەی کاسترۆویلاری وڵاتی ئیتاڵیا ڕاگیراوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 27ی ئایاری 2024 بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی دۆسیەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

مەیسوون مەجیدی، پەنابەری کورد لە ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئیتاڵیا دەستبەسەرە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ئەم چالاکەی مافی مرۆڤ، داوای کردووە بە هۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو تۆمەتەی خراوەتەپاڵی نەسەلمێندراوە و بەپێی یاسای ئیتاڵیا لە ئەگەری نەسەلماندنی تۆمەتەكە، بەندکراو دەتوانێ تا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی کردن لە دەرەوەی بەندیخانە بێت، ناوبراو بنێردرێتە دەرەوەی بەندیخانە.

مەیسوون مەجیدی لە کۆتایییەکانی ساڵی ڕابردوو، بە هۆی هەڕەشەی بەردەوامی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناچار بوو هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵت و ڕوو لە ئەوروپا بکات.

 

ناوی سێ یەکەمەکانی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەوانە دەکرێت
پێت ناوی سێ یەکەمەکانی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەوانە دەکرێت
عێراق بەشێكی هەژماری من بۆ تەوتینی مووچە پەسەند دەكات
دوات عێراق بەشێكی هەژماری من بۆ تەوتینی مووچە پەسەند دەكات
پەیوەندیدار