لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەگوندی ئەحمەد ئاوای سەر بەناحیەی خورماڵ چوار کەس برینداربوون.
لەگوندی ئەحمەد ئاوای سەر بەناحیەی خورماڵ ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی هۆندا و تراکتۆرێکدا روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
چوار برینداری رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراون و یەکێک لەبرایندارەکانیش چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.