ئێران: هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل وڵاتانی دیکە ناچار دەکات بە هەڵوێستی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە



سکرتێری ئەنجومەنی ستراتیجی پەیوەندیە دەرەکییەکانی ئێران و گەورە ڕاوێژکاری پێشووی وڵاتەکە ڕایگەیاند، ئەو مەترسییە ئەتۆمییەی ئیسرائیل دروستی دەکات، وڵاتانی ناوچەکە ناچار دەکات پێداچوونەوە بە هەڵوێستیان بەرامبەر چەکی ئەتۆمی بکەن.

عەباس عراقچی، سکرتێری ئەنجومەنی ستراتیجی پەیوەندیە دەرەکییەکانی ئێران کە سەر بە عەلی خامنەیی ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە، لە کۆڕبەندی کەناڵی ئەلجەزیرەدا لە قەتەر بە ناونیشانی “وەرچەرخانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پاش توفانی ئەقسا” وتارێکی پێشکەش کرد.

عراقچی باسی لەوە کرد کە ئێران دژی چارەسەری “دوو دەوڵەتی”ە لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا و ڕایگەیاند: “ئێران لەگەڵ بوونی یەک وڵاتە کە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە لە نێوان موسڵمانان، جووەکان و مەسیحییەکان لە فەڵەستین دروست دەبێت”.

عەباس عراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا هەیە و ئیسرائیل سەرچاوەکەیەتی و هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی دەکەن و وتی: “ئیسرائیل نە بەدرۆی خستووەتەوە و نە دانی پێداناوە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە. لەم پرسەدا ستراتیجی نادیاری هەڵبژاردووە، بەڵام لە دوای هەشت مانگ بەرگریی لە غەززە، ئیدی دەبینرێت کە ئیسرائیل لە چوارچێوەی ستراتیجی نادیاری دەردەچێت”.

هەروەها عراقچی باسی لەوە کرد کە حکومەتی تەل ئەبیب بەیاننامەی هەیە لە بارەی توانینی بەکارهێنانی ئەم چەکە کۆمەڵکوژییانە و حکومەتی ئێستای ئیسرائیل خاوەنی ئەو توانایەیە و، ڕایگەیاند: “هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ئیسرائیل هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەگۆڕێت و ئەوانی دیکە ناچار دەکات بە پێگەی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە”.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیران دەربارەی مووچە
دوات نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیران دەربارەی مووچە
پەیوەندیدار