کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 40ی سیلیزی و سبەینێش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 40ی سیلیزی.
سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە نیوەڕۆوە تاکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم.
کەشناسی ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما 3-5 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37
سلێمانى: 35
دهۆک:36
زاخۆ: 37
هەڵەبجە: 35
کەرکووک: 39
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 40