لە ئێستادا هیچ نوێنەرێکی پارتی لە دادگای باڵا بوونی نییە



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق نەبوونی هیچ دادوەرێکی سەر بە حزبەکەی لە دادگای باڵا ڕاگەیاند، و دەڵێت” دادگای فیدراڵی عێراق هیچ نوێنەرێکی پارتی تێدا نییە”.

لەماوەکانی ڕابردوودا و بەتایبەت لە ڕۆژی 12/3/ 2024، عەبدولرەحمان سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی دادگای فیدراڵی عێراق ،کە دەوترێت لە پارتییەوە نزیکە، دەستی لە ئەندامێتی ئەو دادگایە کێشایەوە و هۆکارەکەی بۆ “دژایەتیکردنی سیستەمی فیدراڵی” لەلایەن دادگاکەوە گێڕایەوە.
دواتر سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی وەکو ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو،

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانیی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ نوێنەرێکی حزبەکەی لە دادگای فیدراڵی بوونی نییە.
پێشتر ئەو دادگایە دوو ئەندامی کوردی تێدابوو، یەکێکیان بە نزیک لە یەکێتی و ئەویتریان نزیک لە پارتی دادەندرا.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولرەحمان سلێمان ، لە لێدوانێکدا ئەوکات  ڕایگەیاند، “لە دادگای فیدراڵی دوو ئەندامی کوردن هەن و لە بڕیارەکانی دادگادا هیچ دەسەڵاتێکیان نییە بۆ پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان و مافە دەستورییەکانی.”
لە 25/5/ 2024، دادوەر جەزا جاسم سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، وەکو ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق لەبەردەم سەرۆک کۆماردا سوێندی یاسایی خوارد.
دادگای فیدراڵی عێراق لە سەرۆک و جێگرو حەوت دادوەر پێکهاتووە، هەروەها چوار دادوەریش ئەندامی یەدەگی دادگاکەن، لە ئێستادا ئەندامێکی سەرەکی و ئەندامێکی یەدەگی دادگاکە کوردن.

ئیسرائیل هێرشی کرد و دەیان کوژراو هەیە
پێت ئیسرائیل هێرشی کرد و دەیان کوژراو هەیە
دواجار حاجییانی هەرێم لە بڕیارێکی عێراق سوودمەند دەبن
دوات دواجار حاجییانی هەرێم لە بڕیارێکی عێراق سوودمەند دەبن
پەیوەندیدار