وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی دەستكاری كردنی چەكێكی دەمانچەوە، گەنجێكی ٢٤ ساڵ بریندار بوو، دەشڵێت،” لەبەر سەختی برینەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا”.
مقدم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٩ لە ناو بازاڕی هەڵەبجە و لە چایخانەیەكدا لەئەنجامی دەسكاریكردنی چەكێكی جۆری دەمانچەی توركی، گەنجێكی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی (ژیار حسێن محمود) پیشە چایچی، دانیشتوی هەڵەبجە، گەڕەكی سەرا بریندار دەبێت لەبەر سەختی برینەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە هاوڕێیەكی كە خاوەنی دەمانچەكەیە بەناوی (ا م ج) تەمەن ٢٢ ساڵ بەپێ مادەی ٤١١ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كرا و دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پولیسی هەڵەبجە بۆڕوداوەكە ڕێكخراوە.