لە بەعقوبە هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە و كەسێك كوژرا.
لە دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سەر خاڵیكی پشكنین لە شارۆچكەی بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە ئەندامێكی هێزی سەحوەی سونەكان كوژرا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەندامێكی سەحوەی سوننییەكان لە بەعقوبە لە هێرشێكدا بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە كوژراوە و شەش ئەندامی تریش برینداربوون.
هاوكات، شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەكان نزیكی کاتژمێر 10ی شەوی 25ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و دوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە گروپێكی تری سەحوە هەستاون بە گەڕان و پشكنینی ئەو ناوچەیە و لە نزیك هەمان شوێن بۆمبێكی تر تەقیوەتەوە.