“شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى”



نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا بلاوکردەوە و دەڵێت: “له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ينه‌وه‌، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌نێرين و به‌ ڕێزه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌. سڵاو له‌ ته‌واوى پێشمه‌رگه‌ و كاديران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، له‌ ريزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان كرد”.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌. له‌ شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه‌ هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به‌ رابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به‌ ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه‌، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه‌ له‌ كۆتاييدا راپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.

هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە
پێت هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە
مەسرور بارزانی: شۆڕشی گوڵان هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە
دوات مەسرور بارزانی: شۆڕشی گوڵان هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە
پەیوەنیدر