ئاگر لە بەشێکی ناوخۆییی کەوتەوە و حەوت خوێندکار بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی جلشۆرێکەوە، ئاگر لەبلۆکی دووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە کەوتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لەو ڕووداوە شەش خوێندکار و کارمەندێک بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی فێرکاری دکتۆر خالید و سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە ڕەوشی تەندروستیان جێگیرەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ماوەیەکە ناوبەناو بە هۆکاری جۆراوجۆر ئاگر لە بازاڕ، کۆگا، وێستگەی سووتەمەنی ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە زیانی ماددی زۆریان لێکەوتووەتەوە.