گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكرێت



لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە و گۆڕانكاری لە بڕی بەشێكی ماددەكانی خۆراك كراوە.

بریكارێكی خۆراك، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دوو شەممەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی چوارەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ، كە وەك پێشتر لە 6 ماددە پێكهاتووە، بەڵام گۆڕانكاری لە بەشێكی كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەم هەفتەیەدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان.

ڕوونیشی كردەوە، لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا برنج بۆ هەر هاووڵاتییەك كراوە بە 2.5 كیلۆ و شەكر یەك كیلۆ و زەیت یەك لیتر و یەك قتوی 400 گرامی دۆشاوی تەماتە، بەڵام لەتكەنۆك نادرێت و لەجیاتی ئەوە بەشی هەر كەسێك لە نیسك لە نیو كیلۆوە دەكرێت بە یەك كیلۆ.

لە  میسر خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە سێ‌ خانمە هونەرمەندی سلێمانی كرا
پێت لە میسر خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە سێ‌ خانمە هونەرمەندی سلێمانی كرا
ژینا لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە 21 ساڵ زیندانی حوكمدرا
دوات ژینا لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە 21 ساڵ زیندانی حوكمدرا
پەیوەنیدر