پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری ئەنجامدا



پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە گۆڕانکاری لە دەرهێنانی بەشێک لە پاسپۆرتەکان دەکات بۆ هاووڵاتییان.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلیمانی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ١٨ ساڵە پێویستە بەڵگەنامەی زیاتر لەگەڵ خۆیاندا بهێنن ، و بێجگە کارتی نیشتیمانی خۆی کارتی نیشتیمانی باوکتشیان پێ بێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەو گۆڕانکارییە لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ هەمووان نییە، بەڵکو تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سەرو ١٨ ساڵن و هاوسەرگیرییان نەکردووە.

لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بووەتە ئەلیکترۆنی و هاووڵاتییان پێویستە پێشەکی داواکاری پڕ بکەنەوە بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

شارەوانی سلێمانی دەربارەی حەرەمی 28 گوندەكە ڕوونكردنەوە دەدات
پێت شارەوانی سلێمانی دەربارەی حەرەمی 28 گوندەكە ڕوونكردنەوە دەدات
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
دوات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر