یەكەمین شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دەگاتە هەرێم و شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەکات، کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بگاتە 47 پلەی سیلیزی.
محەمەد كەمال، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “پێشبینی ده‌كه‌م له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌تایبه‌ت كۆتایی ئەم هه‌فته‌یە، بەهۆی هاتنی تۆپه‌ڵه هه‌وایه‌كی گه‌رمه‌وه بۆ ناوچەکەمان پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه بكات”.
ڕاشیگەیاند، ئه‌مه یه‌كه‌مین تۆپه‌ڵه هه‌وای گه‌رمی ئه‌مساڵه بگاته هه‌رێمی كوردستان و بەهۆیەوە كه‌شێكی گه‌رم و تاقه‌ت پڕوكێن دروست دەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، پێشبینیم وایە ڕۆژانی پێنج شەممه و هه‌ینی پلەکانی گەرما بگاته به‌رزترین ئاستی خۆی و 45 بۆ 47 پله‌ی سیلیزی لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێت.