سەرۆکی روسیا گومانی لەو هێلیكۆپته‌رە ئەمریکییە هەیە، کە رەئیسی گەشتی پێکردووە و دەپرسێت، بۆ هێلیكۆپته‌رەكانی یاوەری، كە ڕوسی بوون سەلامەت بوون؟
بەپێی هەواڵێكی كه‌ناڵی (العربیه)، ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕوسیا له‌میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی بیلاروسیا ڕایگه‌یاند، هاوڕێكانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوو هێلیكۆپته‌ری ڕوسییان به‌كارهێناوه، كه له گه‌شته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵی بوون له هه‌مان كات و هه‌مان ناوچه‌دا.
ڕاشیگەیاندووە، هێلیكۆپته‌ره ڕوسییه‌كان به‌بێ كێشه كاریان كردووه و ئه‌وانه‌ی له‌نێو هێلیكۆپته‌ره ڕوسییه‌كان بوون بێ كێشه گه‌شته‌كه‌یان كردووه له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا.
پوتین جەختیشی كردۆتەوە، كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران له دوای گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی ئێران ڕووبه‌ڕووی هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌بووه‌ته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی ڕابردوو لە ڕووداوێكدا هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران، كە وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیكەی تێدابوو، لەكاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و دواتر ڕاگەیەنرا، كە هێلیكۆپتەرەكە لە جۆری دروستكراوی ئەمریكی بووە.