فەرماندەیی لەشكری ئەمریكا ئاماری شەڕی داعش لە عیراق و سوریا بۆ ساڵی 2022 بڵاودەكاتەوە



ناوەندی فەرماندەیی لەشكری ئەمریكا CENTCOM ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە ئاماری چالاكییەكانی دژی داعش لەماوەی ساڵی 2022 ڕایدەگەیەنێت، لە گەڵ هێزە هاوبەشەكانیاندا سەدان ئۆپەراسیۆنیان دژ بە داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 215 ئەندامی داعش دەستگیركراون و 466 دیكەشیان كوژراون.

ناوەندی فەرماندەیی لەشكری ئەمریكا CENTCOM ڕاپۆرتێكدا ئاماری كار وچالاكییەكانی لەماوەی ساڵی 2022 بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كە ئۆپەراسیۆنەكانیان كاریگەربوون بۆ لاوازكردنی داعش و لە ناوبردنی بەرپرسەكانی لە ناویاندا “ئەمیری داعش”و دەیان ڕابەری هەرێمی و سەدان لە چەكدارانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێك بوون لە ئەركی كەمكردنەوەی تواناكانی ئەو گروپە تیرۆرستییە بۆ ئاڕاستەكردن و هاندانی هێرشی تێكدەرانە لە ناوچەكە و جیهاندا، بە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاشەوە.

ئاشكراشیكردووە، لە ساڵی 2022 دا بە گشتی 313 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام دراوە و لە سوریا 108 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی ئەمەریكا بە تەنها ئەنجام دراوە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 215 ئەندامی داعش دەستگیركراون و 466 دیكەشیان كوژراون.

هاوكات لە عێراق 191 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دراوە 159 ئەندامی داعش دەستگیركراون و 220 ئەندامیش كوژراون و هەروەها هێزەكانی سوریای دیموكراتیك و هێزی ئاسایشی عێراقی ڕۆڵێكی گرنگیان هەبووە و بەردەوامیش هەیانە، لە بەدەستهێنانی شكستی هەمیشەیی داعش.

 

مپاپێ‌ لەبارەی گۆڵپارێزەكەی ئەرجەنتينەوە بێدەنگی شكاند
پێت مپاپێ‌ لەبارەی گۆڵپارێزەكەی ئەرجەنتينەوە بێدەنگی شكاند
قەرەداغ؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بەسەختی برینداربوو
دوات قەرەداغ؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بەسەختی برینداربوو
پەیوەنیدر