هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدرێت



کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەدات کە بۆ گەورەکردنی ئەندامانی جەستە بەکاردەهێنرێت.

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات،بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دووکانەکانی فرۆشتنی بەناو گیادەرمان، بانگەشەی هەڵە و چەواشەکارانە بۆ مەبەستی چارەسەرکردن، کەمکردنەوە یان رێگریکردن لە نەخۆشی بۆ کۆمەڵێک بەرهەم دەکرێت، لەکاتێکـدا ئەو بەرهەمانە بەپێی پێوەرە زانستییەکانی رێکخستنە دەرمانسازییەکان، رێگەپێدراونین.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەردەوام ریکلام و بانگەشەی پەسەندنەکراو و درۆیینە بۆ ئەو بەرهەمانە دەکرێت، کە گوایە بۆ(چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، قەڵەوی، کێشکەمی، گەورەکردنی ئەندامەکانی جەستەی ئافرەتان، لاوازیی سێکسی، رەپنەبوونی چووک و گەورەکردنی چووکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دەکرێت، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، بەپێی راپۆرتی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی دامەزراوە گەورەکانی دەرمان، ئەو بەرهەمانە مەترسیدارن، چونکە ماددە و دەرمانی شاراوە یان قەدەغەکراویان بە بڕی زۆر تێدایە، سەرجەمیشیان لێکەوتی مەترسیداری تەندروستیی لەسەر ئەندامەکانی لەش وەک، ئێسکەکان، گورچیلەکان، جگەر، گەدە، مێشک و دڵ، جێدەهێڵن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن کە ئەو بەرهەمە ساختانە رەنگە لە رێگای کەناڵە جیاوازەکانەوە بۆ فرۆشتن پێشکەشبکرێن، لەوانە، ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن، دەرمانخانە، دووکانی گیادەرمانی، بەهاراتفرۆشەکان و کۆگای خۆراک.

کۆنتڕۆڵی جۆری ئاگاداری هاوونیشتیمانیان دەکات، کە بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لە رێگای راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات ئاشکرا کرا
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات ئاشکرا کرا
دادگای نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ڕەفەح دەکات
دوات دادگای نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ڕەفەح دەکات
پەیوەندیدار