کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت”پلەکای گەرما بەرز دەبنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پپلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
کەشنناسی دەڵێت” ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشەکەدا، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە،
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینییەکان بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك باران بارین و هەورە بروسكە هەیە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان :
هەولێر : 34
سلێمانى: 33
دهۆک : 34
هەڵەبجە : 35
کەرکوک: 38