توركیا باس لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان دەكات لەگەڵ دیمەشق



 

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژە بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان دەكات لەگەڵ دیمەشق و ڕایدەگەیەنێت “گرنگە لە كاتی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەكان بۆ وڵاتەكەیان ئاسایشیان پارێزراو بێت”.

ئاژانسی “ئەنادۆڵی” توركی لە زاری وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی كۆبوونەوە سێقۆڵییەكەی دوێنێی نێوان توركیا، رووسیا و دەسەڵاتی ئەسەد، بڵاویكردەوە:” دەتوانێت بڵێت كۆبوونەوەیەكی بەسوود بووە، دەكرێت بەئاراستەی سەقامگیریی و بەرقەراركردنی ئایاش و ئارامی بخرێتەگەڕ”.

بە وتەی مەولود چاوش ئۆغڵو :”هەنگاوی دووەم بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا رێككەوتی كۆبوونەوەكە دیار نییە. لەگەڵ ئەسەد لە ئاستی وەزیر یان لە ئاستی سیاسیی كۆبوونەوەمان ئەنجام نەداوە”.

لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سوریاش كە ئێستا لە توركیا نیشتەجێن، چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت:”حكومەتی سوریا دەیەوێت سووریاییەكان بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، ئەمە لە لێدوانەكانیشدا بەدی دەكەین. گرنگە لە كاتی گەڕانەوەیاندا ئاسایشیان پارێزراو بێت. لەم رووەوە بەشداریكردنی سیستەمی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانیش گرنگە. ئێمە لەئێستادا تەنها لە سەرەتای گفتوگۆكانمانداین”.

وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی كۆبوونەوەكانی نێوان توركیا و دەسەڵاتی ئەسەد ڕایگەیاند: “زۆر وڵات هەن كە پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەكەن. كەسانێكیش هەن دژی ئەمەن، هەروەها كەسانێك هەن ئاواتەخوازن هەنگاوێكی بەرجەستە بنرێت”.

سەبارەت بە دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سیاسی نوێ‌ لە سوریا، چاوش ئۆغڵو پێیوایە:”بەبێ بوونی پرۆسەی ئاستانا، پرۆسەی سیاسیی لە سوریا پێش ناكەوێت”.

قەرەداغ؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بەسەختی برینداربوو
پێت قەرەداغ؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بەسەختی برینداربوو
هۆكارەكانی سڕبوونی دەست و قاچ
دوات هۆكارەكانی سڕبوونی دەست و قاچ
پەیوەنیدر