کەشناسی: ئەگەری هەورە تریشقە هەیە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما نزیکی 7 پلەر بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-7 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 35

سلێمانى: 29

دهۆک: 34

زاخۆ: 35

هەڵەبجە: 30

کەرکووک: 38

سۆران : 30

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان : 38

خوێندنی باڵا دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی” لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێدەکات
پێت خوێندنی باڵا دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی” لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێدەکات
ئایا مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و عەبدوڵاهیان کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران هەیە؟
دوات ئایا مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و عەبدوڵاهیان کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران هەیە؟
پەیوەنیدر