وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان؛ هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥٪ـی نرخی نەوتی سپی دەدەن



وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بە پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێك دەگاتە ٦٥٪ و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥٪ـی نرخەكەی دەدەن، دەشڵێت،” تا ٢٧ـی كانوونی یەكەمی٢٠٢٢، بڕی ٤٣ ملیۆن و ١٥٩ هەزار ٦٠٠ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دابەشكردووە”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە تا ڕۆژی ٢٧ـی كانوونی یەكەمی٢٠٢٢، بڕی ٤٣ ملیۆن و ١٥٩ هەزار ٦٠٠ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دابەشكردووە و بەوهۆیەوە ٢١٥ هەزار و ٧٨٩ خێزان، لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ١٢ ملیۆن ٨١٣ هەزار و ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ٦٤ هەزار و ٦٦ خێزان، سوودمەندبوون و لە سنووری پارێزگای دهۆك، ١١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ٥٧ هەزار و ٥٨٨ خێزان، سوودمەندبوون.

هاوكات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش ١٨ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ٩٤ هەزار و ١٤٤ خێزان، سوودمەندبوون .

ئاشكراشیكردووە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی، تەرخانكردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابینكردووە. هەروەها پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێك دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەكەی دەدەن.

هۆكارەكانی سڕبوونی دەست و قاچ
پێت هۆكارەكانی سڕبوونی دەست و قاچ
فەرەنسا، داواى دادپەروەریی دەكرێت بۆ كورد
دوات فەرەنسا، داواى دادپەروەریی دەكرێت بۆ كورد
پەیوەنیدر