بانکی ناوەندی ڕێژەی خستنە ڕووی دۆلاری ئاشکرا کرد



بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە، و  لەو رێژەیە ٧٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٠١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەمڕۆ نرخی دۆلاریش لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەچاو نرخی دوێنێی دا کەمێک دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە زیاتر لە ١٠٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستۆتە بازاڕەوە.

 

پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پێت پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پەرلەمان یاسای پشووە فەرمییەكانی پەسەند كرد
دوات پەرلەمان یاسای پشووە فەرمییەكانی پەسەند كرد
پەیوەنیدر