باران بارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبن



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما کەمێک نزم بێتەوە و ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقەش هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچەکانی دیکەش ئەگەری نمە باران هەیە و بە هۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ 2-4 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت و دوای نیوەڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 31

سلێمانى: 26

دهۆک: 30

زاخۆ: 31

هەڵەبجە: 26

کەرکووک: 33

سۆران: 30

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 37

لقی بانکەکان دیاری کران کە دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەفرۆشن
پێت لقی بانکەکان دیاری کران کە دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەفرۆشن
ڕێنمایی بۆ شۆفێران لە کاتی کرداری تێپەڕاندن
دوات ڕێنمایی بۆ شۆفێران لە کاتی کرداری تێپەڕاندن
پەیوەنیدر