به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕێنماییهكى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران له‌باره‌ى كردارى تێپه‌ڕاندن بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆى هه‌ڵه‌بجه، 17 خاڵى جیاوازى لەبارەی ئەو کاتانە بڵاوکردەوە کە کرداری تێپەڕاندن تیایدا قەدەغەیە، ئەوانیش بریتین لە:
كرداری تێپه‌ڕاندن له‌م كاتانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه:
١- نزیك هێڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه.
٢- نزیك یه‌كتربڕه‌كان.
٣- له‌پێچه‌كاندا.
٤- له‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌كه‌ونه زه‌وییه (هه‌وراز و نشێوه‌كان)
٥- نزیك پرده‌كان.
٦- ناو تونێله‌كان.
٧- له‌و شه‌قامانه‌ی ترسی خلیسكانی تێدایه.
٨- له به‌رزاییه‌كان ( گرد، شاخ).
٩- ئه‌گه‌ر هێمایه‌كی هه‌ڵواسراو، یان هێڵكاری سه‌رشه‌قام هه‌بوو، كه ئه‌م كاره قه‌ده‌غه ده‌كات.
١٠- له شه‌قامه به‌ر ته‌سكه‌كان.
١١- ئه‌گه‌ر تێپهڕاندنهكهت وابكات له شۆفێرێكی تر كه خێراییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، یان له ئاڕاسته‌ی خۆی لابدات.
١٢- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رده‌مت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م خۆی.
١٣- ئه‌گه‌ر لێخوڕی پاش خۆت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
١٤- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رامبه‌رت كه به ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌هات، ده‌ستی كرد به تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌می.
١٥- ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله كه له پێشته‌وه ده‌ڕۆیشت پابه‌ندبوو به‌و خێراییه‌ی كه‌دیاری كراوه به‌هێمایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه.
١٦- ئه‌گه‌ر ئاست و ڕاده‌ی بینینت باش نه‌بوو، به‌هۆی ته‌م، یان ته‌پ وتۆز، یان ڕووناكی به‌رزی ئۆتۆمبێله‌كانی تر له‌شه‌ودا، كه كارێك بكات ماوه‌ی بینینت كه‌م بێت بۆ كرداری تێپه‌ڕاندن.
١٧- له‌كاتێك كه ڕیزبه‌ستن هه‌بوو به‌ڕیزێك (ڕه‌تڵ) ئۆتۆمبێل، به‌هۆی ڕووداوێك یان كاره‌ساتێكی سروشتی.