ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەدات.
بەپێی ئەو خشتەیەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە کاتژمێر ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ دەستپێدەكات و شەش بڕگە لە خۆدەگرێت، كە یەكێكیان دەنگدانە لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
هاوكات لە بڕگەكانی دیكەدا، دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پێشنیارە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان.
لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگیری نیشتمانی دەكرێت، دەنگیش لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان دەدرێت.