قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاستە كێشەی كەڵەكەبووی زۆر هەیە لە نێوان هەردوولادا، بەڵام دەكرێت بە نیشاندانی نیازپاكیی و كاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەربكەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فرانك ریڤۆڵتۆ، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێم كۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان و پرسی هەڵبژاردن و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێكرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی یۆنامی و بە تایبەت جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی پێشووی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانی بەرزنرخاند لە چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد تاڵەبانی ڕوونیكردەوە، لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

وتیشی، “ڕاستە كێشەی كەڵەكەبووی زۆر هەیە لە نێوان هەردوولادا، بەڵام دەكرێت بە نیشاندانی نیازپاكیی و كاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەربكەین، چونكە بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان و دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاووڵاتییان بكەینەوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە و باس لە دوایین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن كرا”.

 

ڕێكارەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا
پێت ڕێكارەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا
نرخی زێر 40 دۆلار دابەزی
دوات نرخی زێر 40 دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر