نرخی زێر 40 دۆلار دابەزی



سەرەڕای تۆماركردنی بەرزترین ڕیكۆردی مێژوویی لە نرخەكەیدا، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزی و هەر ئۆنسەیەك 40 دۆلار شكاوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ 40 دۆلار دابەزیەوە و ئێستا نرخی یەك ئۆنسە بە 2 هەزار و 415 دۆلارە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 565 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 495 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 425 هەزار دینارە.

ئەم نرخە بەرزەی زێڕ پێی گەیشتووە تا ئێستا لە مێژووی خۆیدا تۆماری نەكردووە، لە كاتێكدا لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و كەرەنتینەدا لە 2 هەزار دۆلار تێپەڕی نەكردووە.

قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە
پێت قوباد تاڵەبانی: لێكتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە
دوات نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە
پەیوەندیدار