وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کرد، هەرچەندە هێشتا مووچەی مانگی چواری وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردساتن دابەش نەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و کارمەندەانی هێزە ئەمنییەکان دەکات.
داواشی لە یەکەکانی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان کرد سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە.
مووچەکە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا مووچەی مانگی چواریان وەرگرت، جگە لەوەش هێشتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان نەدراوە.