بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل دەبێت داواکاری بدەیتە حکومەت



کۆمپانیایەک ئامادەیی دەربڕیوە کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕێی پێشکەشکردنی داواکارییە.

وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، کارگەیەکی ئەڵمانی  ئامادەیی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی  کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان ، ئێمەش ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکمان بۆیان دەربڕیووە و چاوەڕێ دەکەین داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ھاوکاریان بکەین و دەست بەدامەزرانمدنی کارگەکە بکەن.
وتیشی، بەپێی دانیشتنی یەکەممان، ئەوان ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک درووست دەکەن و خواستی ئەوەیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان لقێکی کارگەکەیان بکەنەوە، ئێمەش وەک وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێمان خۆشە و  پاڵپشتی تەواو لەو ھەنگاوە دەکەین.

کەمال موسلم وتیشی: داوامان لە کۆمپانیاکە کردووە، داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ھاوکاری و کار ئاسانییان بۆ بکەین، هاوکات ئەوان لە وڵاتی خۆیان کەلوپەلەکان دێنن و لە ھەرێمی کوردستان لێکی دەبەستن و ئۆتۆمبێلی لێ درووست دەکەن، بۆیە داوا دەکەن وەبەرھێنەری ناوخۆییش لەو کارە بەشدارییان لەگەڵ بکەن.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێک لە پلانەکانی گرنگیدانە بە بەرھەمی ناوخۆ و پیشەسازی.

پلاسخارت بوو بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان
پێت پلاسخارت بوو بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان
پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان زیادكرا
دوات پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان زیادكرا
پەیوەندیدار