شاندی خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە لە بەغدایە



شاندێكی خانەنشینانی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە بە مەبەستی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ خانەنشینانی عێراق.

بەپێی دوو بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەخۆرانی عێراق بكرێت و یاسای خانەنشینی هەرێمیش هەڵوەشێنراوەتەوە و دەبێت كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق بكرێت، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی بە 500 هەزار دینار دیاری كردووە لەگەڵ زیادكردنی بڕی 100 هەزاری دیكە وەك دەرماڵەی بژێوی و بەوەش بۆتە 600 هەزار دینار.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبوووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٤/٥/٢٠ لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە عەتوان عەتوانیلا پێشوازییان کردووە لە شاندێکی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی داواکاری خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە ٢١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. نەرمین مەعروف و د. جەمال كۆچەر، ئەندامانی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەلام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.

بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، لەكاتی خانەنشین بوونی فەرمانبەردا بڕی پاداشتی خانەنشینی 12 مووچەی تەواوە و لەسەر بنەمای كۆی مووچەی كاتی فەرمانبەری بڕی مووچەی خانەنشینی دیاری دەكرێت، لەكاتێكدا لە هەرێمی كوردستان پاداشتی خانەنشینی 6 مووچەی بنەڕەتییە و لەسەر مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەر خانەنشین دەبێت و كەمترین مووچەش 200 هەزار دینارە.

 

پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان زیادكرا
پێت پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان زیادكرا
ئاماری ڕووداوەکان لە پێنج مانگی هەرێم ئاشکرا کرا
دوات ئاماری ڕووداوەکان لە پێنج مانگی هەرێم ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر