هەرێم چاوی لە پەرلەمانە و سەرۆكایەتی هەرێميش چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵییە



دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، تا ئێستا چەند جارێك هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخراوە و دادگای فیدڕاڵیش لەسەر سكاڵایەكی یەكێتی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكانی دا و پەرلەمانی كوردستانی كردە 100 كورسی و بە 4 بازنەی هەڵبژاردن، بەلام ئێستا سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕێگای هەمان دادگای گرتووە بۆ تانەدان لە سیستمی ڕێكارەكانی تۆماركردنی حزبەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کورد ئاشکرای کردووە، ناوەندە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بڕیارێکن بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی حوزەیران ئەندام دەدرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی پارتی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن بەو سیستمەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێ‌ داوە و خۆتۆمارنەكردنی بۆ هەڵبژاردن، بۆیە ئەگەری دواخستنی پڕۆسەكە هەیە و بۆ ئەوەش كێشەیەكی دیكە سەرهەڵدەدات، كە ئەویش كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقە لەمانگی تەمموزدا.

لە ئێستادا و دوای سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن زیاتر بووە تاوەكو دوای ڕەچاوكردنی بەشێكی ڕەخنەكانی پارتی، ئەو حزبەش بەشداری لە هەڵبژاردن بكات، هەر بۆیە ماوەی یاسایی تەمەنی كۆمسیۆن درێژدەكرێتەوە و ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی بۆ كرا لە پەرلەمان و ڕۆژی چوار شەممەش دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن دەدرێت.

ئاژانسی (بغداد الیوم) لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری كوردەوە بڵاویكردۆتەوە، “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چاوی لەسەر بڕیارێکە، کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دەربچێت سەبارەت بەو داوایەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە تانەدان لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تۆماری كردبوو”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەکی نوێ دوای جێبەجێکردنی هەموو مەرجە یاسایی و تەکنیکییەکان”.

دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق، دوێنێ یەک شەممە، بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەبارەت بە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ڕۆژی سێ شەممە 5/21/2024 دواخرا ، بەهۆی ئامادەنەبوونی دوو لە دادوەرەکانی کۆمسیۆن.

ڕۆژی سێ شەممە 7ی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی وەلائی سەبارەت بە سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024 دەرکرد و بەوەش كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگیران تا ئەو كاتەی سكاڵاكە یەكلایی دەبێتەوە.

 

نەمامگەی سەرچنار ساڵانە ملیۆن و نیوێك نەمام بەرەم دەهێنێت
پێت نەمامگەی سەرچنار ساڵانە ملیۆن و نیوێك نەمام بەرەم دەهێنێت
شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر