یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان- لقی سلێمانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، ” له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيمان بۆ ڕێبەری گشتيى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێران و خانه‌واده بهڕێزهكانيان ده‌رده‌بڕين”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان:
بسم اللە الرحمن الرحیم مِنَ المُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا صدق الله العظيم
بە ناوی خوای باڵادەست پەیامی سه‌ره‌خۆشى یەکێتی وەبەرهێنەران لە ڕێگەی سەرکونسوڵی كۆمارى ئيسلاميى ئێران لە سلێمانی بۆ جەنابی ڕابەری گشتی کۆماری ئیسلامی بەرپرسانی حکومی خانەوادەی کۆچکردووان گەلی ئێران بە گشتی.
السلام علیکم…
هه‌واڵى گيان له‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆك كۆمارى ئيسلاميى ئێران و حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له شاندی ياوه‌ری سەرۆک له ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپتهرهكهياندا، دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.
له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيمان بۆ ڕێبەری گشتيى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێران و خانه‌واده بهڕێزهكانيان ده‌رده‌بڕين، له خواى مه‌زن داواكارين گيانی کۆچکردووان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.