وەزیری پێشووی ئێران: ئەمریکا هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارە



وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بە هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران زانی، بەهۆی قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران ئەمریکای بە هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران زانی، بەهۆی قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران.

پاش گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و کەسوکاری شەهیدان کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا گەلی ئێران ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی سەخت و دژوار بووەتەوە، بەڵام هەر وەک ئەوەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی ئێران بە هەمان شێوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەش تێدەپەڕێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، بەهۆی قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەو هەلیکۆپتەرە فڕۆکەیەکی بێڵ 412 دروستکراوی ئەمەریکایە و مێژووی دروستکردنیشی بۆ چل ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ڕەئیسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
پێت بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ڕەئیسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
بافڵ تاڵەبانی: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هابەشی خەمیانین
دوات بافڵ تاڵەبانی: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هابەشی خەمیانین
پەیوەندیدار