بارزانی و تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكەن



هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی دیارنەمانی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پەیامێك ئاڕاستەی گەل و سەركردایەتی ئەو وڵاتە دەكەن و ڕایدەگەیەنن، لە خوای گەورە داواكارین بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، به‌ نیگه‌رانییه‌وە چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌ین.

ڕاشیگەیاندووە، له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

لای خۆشیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوی نەخوازراوی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی نیگەرانی كردین و دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە خوای گەورە داواكارین بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.

حكومەتی ئێران كۆبوونەوەی لەناكاوی ئەنجامدا
پێت حكومەتی ئێران كۆبوونەوەی لەناكاوی ئەنجامدا
ڕووداوی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی بەهای تمەنی شكاند
دوات ڕووداوی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی بەهای تمەنی شكاند
پەیوەنیدر