پشکی هەرێم و مووچە و نەوت بڕیاری لێوەدرا



محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، بەردەوامین لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیارەکانی دادگای باڵا، و مووچە لەكێشەكان جیاكراوەتەوە و به‌رده‌وام ده‌بێت.

سودانی ئاماژەی بەوەشدا، “ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ خه‌رجده‌كرێت و به‌رده‌وامی پێده‌درێت، و بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) كاره‌كانی بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌كات هه‌یه‌، حكومه‌تی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنی موچه‌ تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ته‌وتین ته‌واو ده‌بێت.

وتیشی، گرفتی نەوتی هەرێم لە خەرجیدایە، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ 26 دۆلار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراوه ، بەڵام له‌یاسای بودجه‌دا هه‌شت دۆلار بۆ كرێی كۆمپانیاكان دیاریكراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان بكرێت.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا  144 ترلیۆن و 336 ملیار دینار بووە، و خەرجیش 210 ترلیۆن و 936 ملیار دینار بووە، هەروەها کورتهێنان گەیشتە 63 ترلیۆن و 599 ملیار دینار.

وتیشی، لە هەژماری پارێزگاکان لە چوارچێوەی دابینکردنی پارە بۆ  ئاسایشی خۆراک، ١١ تریلیۆن و ٢٦٤ ملیار دینار تەرخانکراوە، و لەو بڕە تەنها  ٣٨%، نزیکەی ٤ تریلیۆن و ٢ ملیار دینار خەرجکراوە، و ئەوەی ماوەتەوە ٧ تریلیۆن بووە،

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتی تەرخانکردنی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان و سندوقی گەشەپێدانی هەرێم بۆ بودجەی ساڵی 2023 گەیشتە 10 ترلیۆن و 633 ملیار.

بە ڤیدیۆ؛ تیمەكان لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی نزیكدەبنەوە
پێت بە ڤیدیۆ؛ تیمەكان لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی نزیكدەبنەوە
سودانی هاوکاری ئێران دەکات
دوات سودانی هاوکاری ئێران دەکات
پەیوەنیدر