سودانی هاوکاری ئێران دەکات



محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی سودانی فەرمانیکرد، بۆ هاوکاریکردنی ئێران لە گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی هەرچی پێویستە بیکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سودانی بڵاویکردۆتەوە،  سودانی وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد، کە هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن لە گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێران کە لە باکوری ئێران بێسەروشوێن بووە.

ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و چەند کەسێکی تری هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و بیر داود تووشی ڕووداوێک بوو، و تائێستا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

پشکی هەرێم و مووچە و نەوت بڕیاری لێوەدرا
پێت پشکی هەرێم و مووچە و نەوت بڕیاری لێوەدرا
سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەندیدار