زیاتر لە 100 دوكانی بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک سووتا



لە بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوکان سووتاون و تاوەکو ئێستاش هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نادیارە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگر لە بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک کەوتەوە و ژمارەیەک دوکانى بازاڕەکە بەتەواوى سووتان.

بەپێی زانیارییەکان، کەوتنەوەی ئاگرەکە كاتژمێر نزیكەی 3:30 خولەك بووبێت، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوکان سووتاون و زیانێکى زۆریان بەركەوتووە، تاوەکو ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نادیارە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووبێت و لە ماوەی دوو كاتژمێردا لەلایەن هێزەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

دوو قەیسەرى بەناوى قیردارە و زیاتر لە 100 دوکان و کۆگا سوتاون، لێکۆڵینەوەش لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستیپێکردووە.

بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک، کۆنترین بازاڕى شارەکەیە و دەکەوێتە نزیک قەڵاى کەرکووکەوە و ساڵى 1883 دروستکراوە، ساڵى 1987 دووبارە نۆژەنکراوەتەوە.

“دەبێت فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا”
پێت “دەبێت فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا”
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار