فازل نەبی: ئەگەر حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکات، بەغدا مووچە نانێرێت



بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کێشە بۆ مووچەی مانگی ئایار دروست دەبێت، چونکە لەسەر داهاتی ناوخۆ و بە بانکیکردنی مووچە بەغدا و هەرێم نەگەیەشتوونەتە ڕێککەوتن.

فازل نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بۆ ناردنی مووچە بەغدا داوای دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ڕادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات و ئەگەر ئەو دوو داواكارییە جێبەجێنەكرێت گرفت بۆ مووچەی مانگی پێنج دروستدەبێت.

فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ هەن یەكلانەكراونەتەوە، بەغدا داوای تەواوی داهاتی ناوخۆ دەكات و هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیەتی بەشە بودجەی خۆی بۆ ڕەوانەبکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە. ئەگەر ئەو دوو داواكارییەی بەغدا جێبەجێنەكرێت كە بریتییە لە بابەتی داهاتی ناوخۆ و بە بانكیكردنی مووچە گرفت بۆ مووچەی مانگی ئایار دروستدەكات.

حکومەت بودجە پەسەند دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
پێت حکومەت بودجە پەسەند دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن
پەیوەنیدر