گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواخرا



هەرچەند بڕیاربوو ئەمشەو پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵببژێرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان سەرۆک هەڵنەبژێردرا و دانیشتنەکەش دواخرا.

شەرەکەی ئەمشەوی پەرلەمان لە نێو سوننەکاندا بوو بەوەی کە هاوپەیمانی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات و گەورەترین کوتلەی سوننەیە لە نێو پەرلەمانی عێراق بە مافی خۆیانی دەزانن کە سەرۆکی پەرلەمان لای ئەوان بێت، بۆیە دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووجار دەنگدان کرا و کاندیدەکەیان نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، رێگەیان نەدا سەرۆک هەڵببژێرێت و داوای دواخستنی دانیشتنەکەیان دەکرد، بەوەش شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو دانیشتنەکەش بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ئەمڕۆ دوو خول بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کێبڕکێی توند لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی هەبوو، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی دەنگی پێویست کە ١٦٦ دەنگە بە دەستیبهێنن.

ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن
بزوتنەوەی گۆڕان: لە هیچ بارودۆخێکدا بێ ئومێد نابین
دوات بزوتنەوەی گۆڕان: لە هیچ بارودۆخێکدا بێ ئومێد نابین
پەیوەندیدار