لەناو مزگەوتێکی بەردەڕەش کەسێک بە چەکوش بریندار کرا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
تەندروستی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک بەناوی سوهەیب عیسمەت کە ئەفسەرە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەناو مزگەوتێکی قەزای بەردەڕەش لەکاتی نوێژی ئێوارەدا بە چەکوش بریندار کراوە و لەئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.