چیرۆکی کلۆپ لەگەڵ ڕێدز ناوازەبوو، کۆتایی هات



یانەی لیڤەرپوول چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی دوایین یاری لەگەڵ تیپەکە ئەنجام بدات، بە شێوەیەکی ناوازە ماڵئاوایی لە ڕاهێنەری ئەڵمانی یۆرگن کلۆپ کرد.

مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، کلۆپ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا ڕۆیشتنی خۆی لە لیڤەرپوول ڕاگەیاند،  بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بکات کە لە هاوینی  2025 کۆتایی پێدێت.

چەند کاتژمێرێک پێش دوایین یاری کلۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول، کە لە قۆناغی کۆتایی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر ۆڵڤەرهامپتۆن لە یاریگای ئەنفێڵد دەبێت، پێگەی فەرمی ڕێدز تۆڕی ئێکس لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکی ناوازە و کاریگەریان لەسەر ڕۆیشتنی کلۆپ بڵاوکردەوە.

هاوکات نووسراوە، “ماڵئاواییکردن قورسە، بەڵام با کاتە خۆشەکان لەبیر نەکەین”.

ڤیدیۆکە لە ڕاستیدا دیارترین ساتە ناوازەکانی کلۆپ و ئاهەنگە بەناوبانگەکانی لە دوای هاتنی بۆ یانەکە لەخۆگرتبوو.

جگە لەوەش لە ڤیدیۆکەدا دیارترین بردنەوەکانی لیڤەرپوول لەژێر سەرکردایەتی کلۆپدا خراونەتە ڕوو، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە چامپیۆنزلیگەوە دەستیپێکردووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بە پرێمەرلیگدا تێپەڕیوە و ئەمساڵیش گەیشتووەتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

کلۆپ لە ڕێگەی ڤیدیۆکەوە چەند وتەیەکی کاریگەری وت، ئەو دەڵێت : هەموو شتێکی ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، هەروەها هەموو شتێکی ئەم شارە و ئەم هاندەرانەم خۆشدەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تیپەم خۆشویستووە، لەگەڵ تێپەڕین بە چەندین ئاڵەنگاریدا پێکەوە لەم ساڵە دوور و درێژانەدا، هەمیشە ڕێزمان لەیەک گرتووە و خۆشەویستیمان زیادیکردووە، هەمیشە وەک خێزانێکی گەورەبووین.

لە کۆتاییدا دەڵێت: “من وەک کەسێکی ئاسایی هاتوومەتە ئێرە، و هەروا دەمێنمەوە، هەرچەندە ژیانێکی ئاسایی نەژیاوم، هەست ناکەم لە ماڵەوەم، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماڵەوەم”.

جێگای سەرنجە کلۆپ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ وەک ڕاهێنەری لیڤەرپوول دەستبەکاربوو، هەروەها توانی سەرکردایەتی تیپەکە بکات و ٨ نازناوی ناوخۆیی و کیشوەری و نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.

لە ئێستاشدا ئارن سلۆتی هۆڵەندی، ڕاهێنەری فاینۆرد، بەربژێرە بۆ جێگرەوەی کلۆپ، و بڕیارە لە وەرزی داهاتووەوە ڕاهێنەری لیڤەرپوول بێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆک کلیک لێرە بکە 

نرخی مریشك هەرزان بوو
پێت نرخی مریشك هەرزان بوو
نهێنییەکی تری تابلۆی مۆنا لیزا ئاشکرا کرا
دوات نهێنییەکی تری تابلۆی مۆنا لیزا ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار