نهێنییەکی تری تابلۆی مۆنا لیزا ئاشکرا کرا



زانایەکی جیۆلۆجیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە نهێنییەکی تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزی دۆزیوەتەوە

تابلۆی مۆنالیزا ، ئەو ساکارە مەزنەی کە هونەرمەند لیۆناردۆ داڤینچی کێشاویەتی و مێژووەکەی بۆ 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە یەکێکە لە تابلۆ بەناوبانگەکانی جیهان، هێشتا دوای 500 ساڵ لە کێشانی ئەم بەرهەمە، نهێنی و پرسیارەگەلێکی زۆر لەبارەیەوە هەیە کە بێ وەڵام ماونەتەوە.

لە توێژینەوەیەکدا ئەن پیزۆروسۆ، جیۆلۆجیست و مێژوونووسی هونەر پێی وایە یەکێک لەو نهێنییانەی دۆزیوەتەوە، ئەویش نهێنی ئەوەیە کە وێنەکە لە کوێ کێشراوە.

پیزۆروسۆ لە شیکردنەوەکەیدا شارەزایی جیۆلۆجی خۆی بەکارهێنا بۆ ناسینەوەی ئەو جێگایەی، کە لە  دیمەنی ناو پۆرترێتەکەدا هەیە و دەڵێت، لە پاشخانی وێنەکەدا پردێکی سەدەی 14 دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تابلۆکە لە شاری لێکۆ لە کەنارەکانی دەریاچەی کۆمۆ لە ناوچەی لۆمباردی ئیتاڵیا کێشراوە.

بە وتەی پیزۆروسۆ، ئەو زنجیرە چیایانەی کە لە پشت سەری مۆنالیزا دەبینرێن، بەرزاییەکانی ئەلپن پێکدەهێنن،

دەشڵێت” دەزانین کە لیۆناردۆ سەردانی ئەو شوێنەی کردووە”، هەروەها پێی وایە ئەو پردە لە پاشخانی وێنەکەدا هەیە، ناوی پردی ئازۆن ڤیسکۆنتییە کە لە سەدەی 14 دروستکراوە.

تابلۆی مۆنالیزا، یەکێکە لە باشترین کارە هونەرییەکانی لیۆناردۆ دا ڤینچی و لە ئاستی جیهانییدا پێیدەناسرێتەوە، ئێستا ئەم تابلۆیە، بەهاکەی زیاترە لە یەک ملیار دۆلار.

چیرۆکی کلۆپ لەگەڵ ڕێدز ناوازەبوو، کۆتایی هات
پێت چیرۆکی کلۆپ لەگەڵ ڕێدز ناوازەبوو، کۆتایی هات
عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات
دوات عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات
پەیوەندیدار