كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد



كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ‌ و چەند پرسێكی دیكە دەستی پێكرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێری 3ی عەسرەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبووتی 183 پەرلەمانتار دەستی پێكردووە، كە سێ‌ تەوەر لەخۆدەگرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق لە پشكی سوننە هەڵدەبژێردرێت و حزبە سیاسییەكان بڕیاریان داوە هەر پەرلەمانتارێك ئاڵۆزی دروست بكات لە فراكسیۆنەكە و پەرلەمان دەردەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەەكان، هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ دەدرێت لەسەر درێژكرردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژەی هەمواری یاسای پشووە فەرمییەكان و ناساندنی جەژنی غەدیر وەك پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆبوونەوەی پێشنیووەڕۆی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی ئەم وەرزی یاسادانانە بۆ 30 ڕۆژی دیكە ئەوەش لەپێناو درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن و دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی 2024ی عێراق.

خەڵك؛ ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە
پاشماوەیەکی کەلەپووری لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە
دوات پاشماوەیەکی کەلەپووری لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە
پەیوەندیدار