شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت



لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدنەوە و کاتەکانی بەیانی نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، ئاسمان بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری نمە باران و ھەورە بروسکە لە ھەندێ ناوچەی پارێزگای دھۆک، ھەولێر و نەینەوا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەی با باشوری ڕۆژئاوا دەبێت .

 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ:

ھەولێر: 31 پلە

سلێمانی: 29 پلە

دھۆک: 31 پلە

ھەڵەبجە: 30 پلە

کەرکوک: 33 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 36 پلە

ئیدارەی ڕاپەرین: 30 پلە

ئیدارەی سۆران: 27 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 30 پلە

ڕاوێژکارێکی سودانی: خشتەی بودجە پەسەند دەکرێت
پێت ڕاوێژکارێکی سودانی: خشتەی بودجە پەسەند دەکرێت
“شاردنەوەی سەدام”… فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت
دوات “شاردنەوەی سەدام”… فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت
پەیوەنیدر